لەبارەى رێگاى جوتسایدى خەلیفان بۆ سپیلک

هاتوچۆى سۆران شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە

964+

وریا فەتاح

هاتوچۆى سۆران شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە کە سبەینێ رێگاى جوتسایدى خەلیفان بۆ سپیلک تەنیا یەک سایدى کراوە دەبێت.

موحسین تەحسین، وتەبێژى هاتوچۆى سۆران بە 964ـى وت، سبەینێ سێشەممە، بەهۆى کارکردن لە رێگاى جوتسایدى خەلیفان بۆ سپیلک لە دووڕیانى ئالانە تا سوڕانەوەى گوندى پەرکین، تەنیا یەک سایدى کراوە دەبێت و سایدەکەى دیکە دادەخرێت.

ئێستا لەو رێگەیە کار دەکرێت، بەڵام وەک ئەوەى وتەبێژى هاتوچۆى سۆران باسى دەکات، نازانن تاکەى ئەو سایدە بە داخراوى دەمێنێتەوە و سبەینێ مەیدانى دەچێتە شوێنەکە زانیارى وەردەگرێت و دواتر لە رێگەى 964ـەوە شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە.

لە لۆفەکانی سپیلک ئۆتۆمبێڵێک وەرگەڕا و کەسێک گیانی لەد...

لە لۆفەکانی سپیلک ئۆتۆمبێڵێک وەرگەڕا و کەسێک گیانی لەدەستدا