پلەکانی گەرماش دادەبەزن

کەش باراناوی دەبێت لە هەندێک ناوچە

964+

توانا نەقی

بە پێی پێشبینی کەش و هەوا بۆ ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە بارانی ناوبەناوی پچرپچر کە هەندێ جار بۆ تاوە باران و بروسکە دەگۆڕێت، رێژەی دابارین لە پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت.

بەشی پێشبینی کەش و هەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، کەشەکە لە چاو رۆژانی پێوودا زۆر فێنک تر دەبێت و پێنج پلەیەک دادەبەزێت.

ئەمڕۆ دوو شەممە 13.5.2024
خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند دەبێت ( 10 – 20 ) کم/س . لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم کەمێک چالاک دەبێ بۆ سەروی 30 کم/س
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە (4-5 ) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
مەوداى بینین / ( 7 – 9 ) کم دەبێت . لەکات و شوێنی دابارین لەنێوان (5-7 ) کم دەبێت

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 26
سلێمانى: 25
دهۆک : 22
زاخۆ : 21
هەڵەبجە : 25
کەرکوک: 29
سۆران : 22
حاجی ئۆمەران: 13
گەرمیان : 29