گەشتیارێک؛ پێشتر وانەبوو

یەکەم جەژنە زەڵم ئەوەندە گەشتیاری کەمی لێبێت

ئەمەل ناجی – هەڵەبجە

ساڵانی رابردوودا لە جەژن و بۆنەکاندا گەشتیارێکی زۆری ناوخۆ و دەرەوە روویان لە ناوچە گەشتیارییەکانی هەڵەبجە و هەورامان دەکرد، بەڵام نالەباری کەشوهەوا، و بارودۆخی ئەمنی ناوچەکەوە ناوچە گەشتیارییەکان چۆڵن.

تەنانەت گەشتیاری ناوەڕاست و خوارووی عێراقیش کەمی کردووە.

شوناش سوارە لەگەڵ خێزانەکەی هاتووەتە زەڵم و بە 964ی وت، یەکەمجارە زەڵم بەم شێوەیە ببینم کە ئاوا چۆڵە ئەویش بەهۆی نالەباری کەشوهەوا و بارودۆخی ئەمنیەوەیە، ئێمەش دوێنێ نەچووینەتە دەرەوە ئەمڕۆ وتمان با جەوێک بگۆڕین.

شوناس زیاتر باسی دۆخی جەژنی کرد و وتی، نەورۆز و جەژنی رەمەزان کەوتە یەک رۆژ و ئەمەش شتێکی جیاوازە بەڵام دوێنێ بە هۆی باران بارین و میوانەوە هەر لە ماڵەوە بووین،ئەمڕۆش هاتینە ئێرە چونکە شوێنەکە داخراوە و بارانیش ببارێ کێشەی نییە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا