لە باروودۆخەکە ناڕازییە

ئەستێرەیەکی نەسڕ دەگەڕێتەوە ئەوروپا و سعودیە جێدەهێڵێت

964+

سۆما حەکیم زادە

میدیاکانی سعودیە بڵاویان کردەوە، سادیۆ مانێی سەنگالی لە بارودۆخی خۆی لە یانە نەسڕی سعودی رازیی نییە و بیر لە گەڕانەوەی بۆ تۆپی پێی ئەوروپا دەکاتەوە.

سادیۆ مانێ یەکێک بوو لەو یاریزانانەی کە گرێبەستی گەورەی لە خولی سعودی لەگەڵ کراوە و، کاتێک بڕیاری دا بایرن میونشن بەجێبهێڵێت بۆ ئەوەی درێسی نەسڕ لەبەر بکات، بەڵام ئەم یاریزانە نەیتوانی لە ئاستی چاوەڕوانییەکان بێت، بە جۆرێک تەنانەت بۆ ماوەیەک کێشەی لەگەڵ هاندەرانی تیپە سعودییەکەش هەبوو، هەربۆیە کریستیانۆ رۆناڵدۆش دەستوەردانی کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە.

سادیۆ مانێ گرێبەستی هەیە لەگەڵ یانەی نەسڕ بۆ ماوەی سێ ساڵ و بە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ، بەڵام هەر لەگەڵ بارودۆخەکە نەگونجاوە و بیر لە رۆیشتن دەکاتەوە.

مانێ چاوەڕێی ئۆفەرێکی یانەکانی ئەوروپا دەکات، بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە و خۆی لە خولی سعودیە دەرباز بکات.

سادیۆ مانێ بۆ لای رۆناڵدۆ

سادیۆ مانێ بۆ لای رۆناڵدۆ