هەموویان شکێندراون

سێتی یارییەکانی ناو پارکی ئازادی دەگۆڕدرێن

964+

پێشەوا محەمەد

سێتی یارییەکانی ناو پارکی ئازادی دەگۆڕدرێن و بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی دەڵێت، لە ماوەی دوو مانگدا تەواو دەکرێن.

14 سێتی یاریکردنی منداڵان لەناو پارکەکەدان و لە لایەن وەبەرهێنەرێکەوە بە بڕیاری ئەنجومەنی شارەوانی دەگۆڕدرێن.

بەهرۆز سالار، بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، نزیکەی 140 ملیۆن دینار بۆ گۆڕینی ئەو سێتی یارییانە تەرخان کراوە.

وتیشی، “هەوڵ دەدرێت لە ماوەی دوو مانگدا سەرجەمیان بگۆڕدرێن و سێتی یاریی نوێ دابندرێت”.

964 دەزانێت، شارەوانیی سلێمانی لەبری پێدانی پڕۆژە بە کۆمپانیاکان پڕۆژەی بچووک و ناوخۆیی و پێویستیی شەقام و کۆڵانەکان بە کۆمپانیاکان جێبەجێ دەکات و ئەو پڕۆژەیەش یەکێکە لەوانە.

“هاوڵاتیان کەمتەرخەمن بەرامبەر ئەو یارییانە و لەگەڵ ئەوەی بۆ منداڵان داندراون، بەڵام خەڵکی گەورە یارییان پێ دەکەن و دەیانشکێنن و نایانپارێزن”، بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی وای وت.

بەردی گەورە لەناو باخچەکانی سلێمانی دادەندرێت

بەردی گەورە لەناو باخچەکانی سلێمانی دادەندرێت