مۆدریچ یاریزانی ریال مەدرید
دەمێنێتەوە یان دەڕوات
چاره‌نووسی مۆدریچ به‌ره‌و كوێ؟
964+
ئەرسەلان عەبدووڵا
هێشتا داهاتووی لوکا مۆدریچی یاریزانی یانه‌ی ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی نادیاره و پێده‌چێت له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه بڕوات.
له چه‌ند كاتژمێری رابردوو هه‌واڵی ئه‌وه هه‌بوو، ریال مه‌درید گرێبه‌ستی مۆدریچ نوێ ناكاته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی یاریزانه‌كه، كه ناوی فالدیكا لیمیچه رایگه‌یاند، هێشتا هیچ شتێكی نوێ له‌م باره‌یه‌وه نییه و هه‌فته‌ی داهاتوو بۆ ئه‌م بابه‌ته یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت.
وتیشی، ریال مه‌درید نیشتمانی مۆدریچه، بۆیه به‌یه‌كه‌وه باشترین بڕیار ده‌ده‌ین.
پێشتر به‌رنامه‌ی ئێلچرینگتۆ ئاشكرای كردبوو، ئه‌گه‌ر تا یاریی پێش كۆتایی چامپیۆنزلیگ، ریال مه‌درید ئۆفه‌ری نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی مۆدریچ پێشكه‌ش نه‌كات، یاریزانه‌كه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ده‌ڕوات.
مۆدریچ ته‌مه‌نی 38 ساڵه و گرێبه‌سته‌كه‌ی ئه‌م هاوینه له‌گه‌ڵ یانه‌ی شاهانه كۆتایی دێت.