هەولێر

لە سێبەردان هاوڵاتیەک بەهۆی شەپۆلی ئاوەوە گیانیا لەدەستدا

964+

توانا نەقی

هاوڵاتیەک کە شۆفێری شۆفڵ بووە بە هانای خەڵکەوە چووە لە سێبەردانی هەولێر بەر شەپۆلی ئاو کەوتووە و گیانی لەدەستدا.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بڵاویکردەوە بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان، لەگەڕەکی سێبەردان هاوڵاتیەک کە شوفێری شۆفەڵ بوو، تەمەنی بیست وپێنج ساڵ بوو، خۆبەخشانە لەگەڵ تیمەکان بەشۆفەڵی خۆی بە هانای هاوڵاتیان چووبوو، کەوتە بەر شەپۆلی ئاوو گیانی لەدەست دا.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هەروها منداڵێکی پێنج ساڵە کە لەگەڵ باوکی لەناو سەیارەبوون باوکەکە دەربازبووە و منداڵەکە چارەنوسی نادیارە.