دیمه‌نی به‌شێك له نه‌وره‌سه‌كان له‌لێوارى ئاوى دىریاچهى دوكان و له‌پێشه‌وه‌ى وێنه‌كه‌ش ده‌بیندرێت هه‌ندێك لهنهورهسهكان مردار بوونه‌ته‌وه... وێنه: راگه‌یاندنى ته‌ندروستى راپه‌ڕین
ته‌ندروستى راپه‌ڕین هۆشدارى دا
تكایه له شوێنى مرداربوونه‌وه‌ى نه‌وره‌سه‌كان نزیك مه‌بنه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ته‌ندروستى راپه‌ڕین، هۆشدارى ده‌داته هاوڵاتیانى سنووره‌كه‌ى، جارێ له‌و شوێنانه نزیك نه‌بنه‌وه كه نه‌وره‌سه‌كانى لێ مرداربوونه‌وه.
ماوەى زیاتر لە سێ رۆژە، ژماره‌یه‌كی زۆرى باڵنده‌ى نەورەس له‌سنوورى ده‌ریاچه‌ى دوكان به‌تایبه‌تیش لە سنورى ناحیەیهكانى بنگرد، خدران و بەرى کۆسرەت مردرا بوونه‌وه‌ته‌وه و به‌قسه‌ى خەسرەو محەمەد، وتەبێژى پۆلیسى دارستان و ژینگەى راپەڕینیش ده‌ڵێت، بە هەزاران نەورەس وایان به‌سه‌رهاتووه.
ته‌ها محه‌مه‌د، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى راپه‌ڕین، به 964 وت، بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م هۆشدارییه‌یان بۆ هاوڵاتیان به پێویست زانیووه، تاوه‌كو ئه‌نجامى پشكنین و لێكۆڵینه‌وه له مرداربوونه‌وه‌ى ئاشكرا ده‌كرێت.
وتیشی “جارێ نازانین ئه‌و نه‌خۆشییه‌ى نه‌وره‌سه‌كانى پێ مردراربوونهتهوه ده‌گوازرێته‌وه بۆ مرۆڤ یان نا، به‌ڵام ده‌ستپێشخه‌ریمان كرد بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م هۆشدارییه بۆئه‌وه‌ى هاوڵاتیان له رووى ته‌ندروستییه‌وه زیاتر پارێزراو بن”.
به‌قسه‌ى وته‌بێژى ته‌ندروستى راپه‌ڕین، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ڤێتێرنه‌رى سه‌رقاڵى پشكنینه بۆ ئاشكراكردنى هۆكارى نه‌خۆشییه‌كه به‌ڵام جارێ ئاشكرا نه‌بووه.
له هۆشدارییه‌كه‌دا ته‌ندروستى راپه‌ڕین داوا ده‌كات، جگە لە تیمە پسپۆڕەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان هیچ کەس و لایەنێکی دیكه، سەردانی ئه‌و شوێنانه نه‌كه‌ن كه نه‌وره‌سه‌كانى لێ مردار بوونه‌ته‌وه، تاوه‌کو بەفەرمی دڵنیایی دەدرێت لە جۆری نەخۆشیەکە و سەلامەتی بۆ مرۆڤ لەلایەن ڤێتەرنەری سنورەکە.