بەلەمێک لە ناوچە گەشتیارییەکانی هەڵەبجە - وێنە: گەشتوگوزاری هەڵەبجە
بۆچی؟
بەلەمەکانی نەورۆڵی رێکدەخرێنەوە و لیژنە دروستکرا
964+
ئەحمەد مستەفا
بە بڕیارێک کارکردنی بەلەمەکانی ناوچەی گەشتیاری نەورۆڵی لە هەڵەبجە رێکدەخرێتەوە، ئەوەش لە چوارچێوەی سەلامەتی گەشتیاران، وە نرخی هاتوچۆ و ستانداردەکانی ناوچەی گەشتیارییە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 23.4.2026، پارێزگاری شارەکە، نوخشە ناسیح لەگەڵ گەشتوگوزار و لایەنە ئەمنییەکان شارەکە کۆبوویەوە.
پارێزگاری هەڵەبجە لەبارەی کۆبوونەوەکە لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێ، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە رێکخستنەوەی بەلەمی ناوچە گەشتیارییەکانی کردووە، لەسەر داڕشتنی میکانیزمێکی نوێ بۆ ئەوەی کارکردنی بەلەمەکان پابەندی ستانداردە گەشتیارییەکان بێت، چونکە لە ئێستادا مەرجە پێویستەکانیان تێدا نییە.
گفتوگۆی ورد کراوە، لەسەر پاراستنی گیانی گەشتیاران و دیاریکردنی نرخەکان بە شێوەیەکی گونجاو کە بارگرانی بۆ هاوڵاتییان دروست نەکات، ئەمە قسەی نوخشە ناسیح-ە.
وە دەڵێ، بڕیاریانداوە بە پێکهێنانی لیژنەیەکی هەمیشەیی تایبەتمەند بۆ بەدواداچوون و چاودێریکردنی جێبەجێکردنی بڕیارەکان بە مەبەستی رێکخستنەوەی کەرتی گەشتیاری و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بەو هاوڵاتی و گەشتیارانەی روو لە ناوچەکە دەکەن.
ئەمساڵ نەوڕۆڵی بووە بە ترێند گەشت و رۆژانە بەرناکەوێ، ئەوە جگە لەوەی رۆژانی هەینی نۆرەیەکی دوور و درێژ دەگیرێت تا خەڵک سەیرانی خۆیان لەوێ بکەن و چێژ لە سروشتی ناوچەکە و رووباری سیروان وەربگرن.
دیمەنی کۆبوونەوەکە
