"درێغی مەکەن"

ترەمپ: هەر بەلەمێک مین لە گەرووی هورمز دابنێت تەقەی لێبکەن

964+

شانیا بێستون

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، لە نوێترین بڵاوکراوەیدا لە تروس سۆشیاڵ، هۆشداری دەداتە هێزە دەریاییەکانی ئێران و رایگەیاند:”فەرمانم بە هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا کردووە، بێ دوودڵی تەقە لە هەر بەلەمێک بکەن کە هەوڵی مین رێژکردنی گەرووی هومرز بدات”.

لە درێژەی بڵاوکراوەکەدا بە تەنزەەوە ئاماژە بەوەشکراوە، دەکرێت بەلەمەکانی ئێران بچووک بن، چونکە 159 کەشتی تاران تێکشکێنراون و لە بنکی دەریادان.

ترەمپ جەختی لەوەش کردۆتەوە، پرۆسەی پاککردنەوەی گەرووەکە لە مین بەردەوامە، داوایکردووە هەوڵەکانیان سێ هێندە چڕتر بکەن.

بڵاوکراوەکەی ترەمپ لە کاتێکدایە، درێژکردنەوەی ئاگربەست و گەمارۆ دەریاییەکانیه ئێران بەردەوامە.

بەرپرسانی ئێران بڕوایان بە ئاگربەستەکەی ترەمپ نەماوە ...

بەرپرسانی ئێران بڕوایان بە ئاگربەستەکەی ترەمپ نەماوە و خۆیان بۆ شەڕ حازرکردووە