بەتەمای چین؟
سێنتکۆم بەردەوامە لە پیشاندانی هێز و سەربازەکانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
964+
شۆڕش قادری
شەڕێکی گەورە روودەدات یان ئەو هێزە زەبەلاحەی ئەمریکا لە ناوچەکە کۆیکردووتەوە بەبێدەنگی بەشوێنی خۆیاندا دەگەڕێنەوە؟
فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) لە ڤیدیۆیەکدا چەند وێنەیەکی هێزەکانیانی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، “سەرباز و هێزی دەریایی و فڕۆکەوان و پاسەوانانی کەناراوەکانی ئەمریکا لە سەرانسەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیرکراون وەک بەشێک لە بەهێزترین و کوشندەترین هێزی سەربازیی کە تا ئێستا جیهان ناسیبێتی”.
ئەوەش لەکاتێکدایە چارەنووسی ئاگربەست و دانوستانی نێوان ئێران و ئەمریکا لێڵ و تاریکە و دیار نییە ئاخۆ گەرووی هورمز دەهێڵێ رێککەون یان دوژمنایەتی دێرینەیان قوڵتر دەبێتەوە.