تەواو رەنگە سپییەکە نەما

وەزارەتی پەروەردە رەنگی جلوبەرگی قوتابیانی بۆ ساڵی داهاتوو دیاریکرد

+964

شۆرش قادری

لە ساڵی داهاتووەوە یەکپۆشی لە ناوەندەکانی خوێندن پەیڕەو دەکرێت و بۆ هەر قۆناغێک، وەزارەتی پەروەردە جۆرە جلوبەرگێکی داناوە، جلە سپییەکە نەما و زۆرینەیان تێکەڵەیەکە لە نارنجی و مارۆنی و نیلی و رەساسی.

وەزارەتی پەروەردە رەنگی جلوبەرگە تازەکەی قوتابیانیانی بەم شێوەیە دیاریکردووە؛

باخچەی منداڵان

کچ: تیشێرتی نارنجی + تەنوورە یان پانتۆڵی نیلی
کوڕ: تیشێرتی نارنجی + پانتۆڵی نیلی

قۆناغی بنەڕەتی (1 بۆ 6)

کچ: تیشێرتی مارۆنی + تەنوورە یان پانتۆڵی نیلی
کوڕ: تیشێرتی مارۆنی + پانتۆڵی نیلی

قۆناغی بنەڕەتی (7 بۆ 9)

کچ: تیشێرتی نیلی + تەنوورە یان پانتۆڵی رەساسی
کوڕ: تیشێرتی نیلی + پانتۆڵی رەساسی

قۆناغی ئامادەیی (10 بۆ 12)

کچ: تیشێرتی رەساسی + تەنوورە یان پانتۆڵی رەش
کوڕ: تیشێرتی رەساسی + پانتۆڵی ڕەش

جلوبەرگی ئارەزوومەندانە؛

قەمسەڵە و جلی وەرزشی: پۆشینیان ئارەزوومەندانەیە، بە مەرجێک رەنگەکانیان گونجاو بێت.