لە ماوەی چوار رۆژدا

ئێران پێنج کەسی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا

964+

شۆڕش قادری

دەسەڵاتی دادوەریی ئێران ئەمڕۆ پێنجشەممە 23.4.2026، لەسێدارەدانی کەسێکی دیکەی بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل راگەیاند، بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە چوار رۆژی رابردوودا بە هەمان تۆمەت لەو وڵاتە لەسێدارە دراون، گەیشتە پێنج کەس.

بەپێی ئامارە فەرمییەکان، زنجیرەی لەسێدارەدانەکان لەم هەفتەیەدا بەم شێوەیە بووە: دوو کەس لە رۆژی دووشەممە، یەک کەس لە سێشەممە، یەک کەس لە چوارشەممە و کەسی پێنجەمیش ئەمڕۆ لەسێدارە دراوە.

هاوکات، دەسەڵاتی دادوەریی ئێران ئاشکرای کردووە کە لە پارێزگای فارسی باشووری وڵات، سزای زیندانیکردنی بۆ 59 کەسی دیکە دەرکردووە کە ماوەکانیان لە نێوان یەک بۆ پێنج ساڵدایە، ئەوەش بە تۆمەتی ئەوەی “بەکرێگیراوی دوژمنن”.

رۆژانە لە ئێران بە دەیان کەس بە تۆمەتی جیاواز کە پەیوەستن بە “سیخوڕی و تێکدانی ئاسایش” دەستگیر دەکرێن و زۆرجار سزاکانیان دەگاتە لەسێدارەدان.

بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل خۆپیشاندەڕێکی دیکە لە ئێر...

بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل خۆپیشاندەڕێکی دیکە لە ئێران لەسێدارەدرا