نەوزاد شێخ کامیل:

ئامادەکاری بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی کوردستان کراوە

+964

شیراز عەبدوڵا-هەولێر

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی چاودێریی بازرگانی هەرێم بە 964ی راگەیاند، ئامادەکاری کراوە بۆ وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان و هەشت سایلۆ ئامادەکراوە.

وتیشی، لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و بازرگانیی عێراق لە گفتوگۆداین بۆ دیاریکردنی بڕی گەنم و رۆژی وەرگرتنی، بەڵام هیشتا گفتوگۆکان کۆتایی نەهاتووە .

هەروەها ئەوەشی ئاشکرا کرد، “ئەگەر سایلۆکان پڕبوون، دوو کۆمپانیا هەن لە کوردستان گرێبەستیان لەگەڵ کراوە و گەنم وەردەگرن”.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا