شاره‌وانى: به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ده‌چێت
له سه‌یدسادق هه‌ڵمه‌تى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ئاژه‌ڵه به‌ره‌ڵا ده‌ستیپێكرده‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌ناو سه‌نته‌رى قه‌زاى سه‌یدسادق هه‌ڵمه‌تى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ئاژه‌ڵى به‌ڕه‌ڵا به‌رده‌وامه، لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ندین خاوه‌ن ئاژه‌ڵ كراوه و سه‌رۆكى شاره‌وانیش ده‌ڵێت، دیارده‌كه به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ده‌چێت.
دیارده‌ى بوونى ئاژه‌ڵى به‌ڕه‌ڵا به شێوه‌یه‌كی فراوان له ته‌واوى شار‌و شارۆچكه‌كانى هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، له ته‌واوى ئه‌و شوێنانه‌ش سزاى جۆراوجۆر به‌سه‌ر خاوه‌نه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
هه‌مزه محه‌مه‌د، سەرۆکی شاره‌وانى سه‌یدسادق به 964ـى وت، به‌هۆى به‌رده‌وامى ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌یان دیارده‌كه‌یان به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه بردووه، به‌ڵام به‌رده‌وامیش چاوێكیان له‌سه‌ر بازاڕه‌كان ده‌مێنێت، بۆئه‌وه‌ى هیچ حاڵه‌تێكی ناشارستانى تێدا به‌دی نه‌كرێت.
وتیشی “جگه له‌وه‌ى پێبژاردن بۆ ژماره‌یه‌ك خاوه‌ن ئاژه‌ڵ كراوه، چه‌ندین ئاژه‌ڵیشیان ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتوون و خاوه‌ن ئاژه‌ڵیش هه‌یه له سنووره‌كه‌یان به‌هۆى به‌ڕه‌ڵاكردنى ئاژه‌ڵه‌كانی به‌ندكراوه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، چه‌ند گه‌وڕێكى ئاژه‌ڵیشیان تێكداوه و خاوه‌نه‌كانیشیان سزاداون.
روونیشیكرده‌وه، له‌مه قۆناغه‌دا ته‌نیا سزاى پێبژاردنى پاره بۆ خاوه‌نه‌كانیان ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دووباره‌یان كرده‌وه سزاكه‌یان تووندتر ده‌بێت، ده‌شڵێت “به‌ڵێننامه‌ش به‌و زۆربه‌ى ئاژه‌ڵداره‌كان پڕكراوه‌ته‌وه، كه به‌ڕه‌ڵاكردنى ئاژه‌ڵه‌كانیان دووباره نه‌كه‌نه‌وه”.