هی مانگی چوارە

ئه‌مڕۆ موچه‌ی لیوا هاوبه‌شه‌كانی پێشمه‌رگه‌ دابه‌ش ده‌كرێت

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 9.5.2024 موچەی مانگی 4ـی 2024ـی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش بکرێت.

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە رۆژی شه‌شی ئه‌م مانگه‌ بڵاویكرده‌وه‌، هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی) رێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجام داون و بانکەکانی ئاگادارکردوونەتەوە.

ئه‌وكات ئه‌وه‌شیان راگه‌یاند، رۆژی پێنجشەممە (ئه‌مڕۆ) موچەی مانگی 4ـی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش ده‌کرێت.

موچه‌ی لیوا هاوبه‌شه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان مانگانه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه‌ دابین ده‌كرێت، كه‌ بڕه‌كه‌ی 15 ملیۆن دۆلاره‌.

موچەی خانەنشینی پێشمەرگە و وارسی شەهیدان لە دەربەندیخ...

موچەی خانەنشینی پێشمەرگە و وارسی شەهیدان لە دەربەندیخان ئامادە نییە