به‌دواداچوونى 964

ئایا پرده‌ نوێیه‌كه‌ى ده‌ربه‌ندى رانیه‌ تا چه‌ند كێش و قوڕسایی هه‌ڵده‌گرێت؟

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌شی ئه‌ندازه‌ى هاوچۆى راپه‌ڕین ته‌واوى هێماكانى هاتوچۆى له‌سه‌ر پرده‌ تازه‌ كراوه‌كه‌ى ده‌ربه‌ندی رانیه‌ دانا، ته‌نیا هێماى كێش و قوڕسایی ئۆتۆمبێله‌كانى نه‌بێت‌ كه‌ به‌سه‌ریدا هاتوچۆ ده‌كه‌ن.

جوتیار محه‌مه‌د، له‌ به‌شی ئه‌ندازه‌ى هاتوچۆى راپه‌ڕین به ‌964ـى وت، چه‌ند رۆژێكه‌ خه‌ریكی دانانى هێماكانى هاتوچۆن له‌سه‌ر پرده‌ نوێیه‌كه‌ى ده‌ربه‌ندی رانیه‌.

وتیشی “ئه‌و هێمایانه‌ى بۆ ئه‌و شوێنه‌ پێویستن هه‌مووی داندراون”.

سه‌باره‌ت به‌ دانانى ئه‌و هێمایه‌ى كه‌ كێش و قوڕسایی ئۆتۆمبێله‌كان دیاریده‌كات كه‌ به‌سه‌ر ئه‌م پرده‌ هاتوچۆ ده‌كه‌ن، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، دیاریكردنى قوڕسایی ئۆتۆمبێله‌كان په‌یوه‌ندی به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ هه‌یه‌، چونكه‌ ئه‌وان كارى دروستكردنى پرده‌كان له‌ئه‌ستۆ بووه‌.

لایخۆشییه‌وه‌، ئومێد حەمە عەلی، بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی راپەڕین بە 964ـی وت، خه‌ریكی تێستكردنێكن بۆ ئه‌وه‌ى كێش و قوڕسایی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ دیاری بكه‌ن كه‌ به‌سه‌ر پرده‌كه‌دا هاتوچۆ ده‌كه‌ن، به‌ڵام جارێ ماویه‌تى.

وتیشی “به‌ ته‌واوبوونى تێسته‌كه‌ تابلۆى دیاریكردنى كێش و قوڕسایی وه‌ك ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك بۆ خاوه‌ن بارهه‌ڵگره‌كان داده‌ندرێت و ده‌بێت پابه‌ندی بن”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌ ئێستادا هه‌موو ئۆتۆمبێلێكی بچووك و گه‌وره‌ به‌پێی پێوه‌ر و كێشانى قه‌پان ده‌توانن به‌سه‌ر پرده‌كه‌دا هاتوچۆ بكه‌ن”.

مانگى رابردوو بوو كه‌ ئه‌م پرده‌ دواى ته‌واوبوونى كاره‌كانى به‌فه‌رمی كرایه‌وه‌.

بۆیه‌كه‌مجار لە رۆژی 13.10.2020 بەردی بناغەی دانراوە، ناوچەکانی پشدەر و بیتوێن بە بنگرد و بناری کۆسرەتەوە دەبەستێتەوە و درێژییەکەی 420 مەترە و بەرزی 21 مەتر و پانی 15 مەترە.

زیاتر لە 11 ملیار دینار بۆ ته‌واوكردنى ته‌رخانكرا له‌لایه‌ن ئەنجومەنی وەزیرانەوە دابینكرابوو.

پردی دەربەندی رانیە تەواو کرا و دوای نەورۆز دەکرێتەوە

پردی دەربەندی رانیە تەواو کرا و دوای نەورۆز دەکرێتەوە