هەردووکیان بەجارێ نابێت
منداڵی دووانە بەسەرە داخڵ دەکرێن بۆ بەشەخۆراک
توانا نەقی
ئەو خێزانانەی منداڵی دووانەیان بووە و دەیانەوێت تۆماریان بکەن بۆ زیادکردنی بەشەخۆراک رێنمایی خۆی هەیە و بەیەکەوە نابێت یەكێکیان تۆمار دەکرێت کە گەڕایەوە پاشان ئەوەی دووەم سەرەی دێت.
بەڕێوەبەرایەتی رێکخستنی پسولەی خۆراکی سلێمانی بڵاویکردەوە، رێگا چارەیان بۆ ئەو خێزانانە داناوە کە کێشەیان بۆ دروست دەبێت لە کاتی زیادکردنی منداڵەکانیان بۆ بەشە خۆراک و دەبێت ئەم رێنمایانە جێبەجێ بکەن.
رێنمایەکەش ئەوەیە، یەکێک لەمنداڵەکان داخڵ بکەن و چاوەڕێ بکەن تاوەکو بەشە خۆراکی ئەو منداڵەی کە داخڵت کردووە زیاد ئەکرێت بۆ بەشە خۆراکی خێزانەکە، دوای ئەوە ئینجا ئەتوانیت مناڵی دووەم داخڵ بکەیت بۆ زیاد کردنی بەشە خۆراکی خێزانەکەت.
ئەمە رێةماییە بۆ ئەوانەی منداڵای دووانەیان دەبێت و دەیانەوێت هەردووکیان بەجارێ بەشەخۆراکیان بۆ زیاد بکرێت بۆ دەبێت چاوەرێ بکەن.