ترەمپ بانگی کردووە

عەلی زەیدی سبەینێ بە شاندێکی باڵاوە دەچێتە واشنتن

شۆڕش قادری

حکومەتی عێراق رایگەیاند، سبەینێ دووشەممە، عەلی زەیدی سەرۆک وەزیران لەگەڵ شاندێکی باڵا بەرەو واشنتن بەڕێدەکەوێت، ئەمەش دوای بانگێشتە تایبەتەکەی دۆناڵد ترەمپ دێت بۆ زەیدی.

حەیدەر عەبودی وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، ئەم سەردانە جیاوازە لەوانەی پێشوو و چەند دۆسیەیەک تاوتوێ دەکرێن و پرسی ئابووریش تەوەری سەرەکی دەبێت.

قەرارە هەر لەو سەردانەدا چەندین یاداشتی لێکتێگەیشتن لە بواری نەوت و غاز بۆ هێنانی کۆمپانیا ئەمریکییەکان بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی وەبەرهەمهێنان، واژۆ بکرێن.

بەقسەی عەبودی، تەواوی رێککەوتن و لێکتێگەیشتنە تازەکان لەسەر بنەمای چوارچێوەی ستراتیژی دەبن بەبێ هیچ گۆڕانکارییەک.

وتەبێژی حکومەت راشیگەیاند، ئەم سەردانە لە کاتێکی ئەمنی هەستیاردایە و ئامانج لێی، توندوتۆڵکردنی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و واشنتنە.