لە سەرگەڕان

عەرەبی هاوردە لە دژی کورد خێوەت هەڵدەدەن

964+

کاروان ساڵحی – کرکوک

عەرەبی هاوردە بە بیانووی وەرنەگرتنەوەی زەوی و زارەکانیان لە کورد، نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ناو گوندی پەڵکانە خێوەت هەڵدەدەن.

ئێستا لە گوندی پەڵکانەی سەر بە ناحیەی سەرگەڕان لە رۆژئاوای کەرکوک گرژی و ئاڵۆزی دروست بووە لە نیوان عەرەبی هاوردە و کورد، سوپا و هێزە ئەمنییەکان لە گوندەکە بڵاوەی پێکراوە.

عەلی رەحمان، موختاری گوندی پەڵکانە بە 964ـی وت، عەرەبی هاوردە بە هاوکاری سوپای عێراق سەرقاڵی دانانی خێوەتن لە ناو گوندەکە و کۆکردنەوە خەڵکانی دیکەی عەرەبە، لە دەرەوەی گوندەکە،
وتیشی، ئێستا لە چاوەڕوانی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوکن، کە بڕیارە کەمێکی دیکە بگەنە پەڵکانە.

حەمید هلەیل، عەرەبی هاوردەیە بە 964ـی وت، “ئێمە بە مافی خۆمان دەزانین و کورد رازی نییە زەوییەکانمان بۆ بگەڕێنێتەوە، حکومەتی عێراقیش کەمتەرخەمە، بۆیە بڕیارمانداوە خێوەت هەڵبدەین و مانگرتن رابگەیەنین.

ناحیەی سەرگەڕان پێکهاتوە لە 42 گوند، تەنیا دوو گوندی عەرەبنشینن و ئەوانەی دیکە زەوی کوردە، سەرگەڕان پێشتر ناحیەی کەندیناوەی سەر بە قەزای مەخمور بوو، بەڵام لەلایەن رژێمی پێشووی عێراقەوە خرایە سەر کەرکوک و ناوەکەی گۆڕدرا بۆ سەرگەڕان.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

رێگە نادرێت جوتیارانی ناحیەی سەرگەڕان دروێنە بکەن

رێگە نادرێت جوتیارانی ناحیەی سەرگەڕان دروێنە بکەن