بۆچوونى وەرزش دۆستان
پاریس سانجێرمان یان ئارسیناڵ؛ کامیان دەیباتەوە؟
ئەحمەد شەمزین- هەولێر
بە پێشبینى و بۆچوونى وەرزش دۆستان بێت، ئەمشەو پاریس بۆ دووەمجار جامە دوو گوێچکەکە دەباتەوە و دەبێتە پاڵەوانى ئەم وەرزەى چامپیۆنس لیگ.
ئەم ئێوارەیە، یاری کۆتایى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا لە نێوان پاریس سانجێرمان و ئارسیناڵ بەڕێوە دەچێت. پەیامنێرى 964 لە هەولێر بۆچوون و پێشبینى ژمارەیەک هاوڵاتى و وەرزش دۆستى لەبارەى یارییەکەوە وەرگرتووە، بەڵام هەمووان بۆچونیان وایە، ئەمشەو پاریس دەبێتە پاڵەوان.
ئەوانەى قسەیان بۆ 964 کردووە، پێشبینى دەکەن پاریس ببێتە پاڵەوان و ئارسیناڵ شکست بهێنێت، تەنانەت هیچ یەکێک لەوانەى بۆچونیان وەرگیراوە نەیان وتووە ئارسیناڵ دەیباتەوە، کەواتا بەو پێوەرە بێت پاریس پاڵەوانە، بەڵام کورد وتەى “تۆپ خڕە و بارى نییە”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح