بەهۆی شەڕێکەوە راگیرا بوو

دوای چەند کاتژمێرێک جموجۆڵی بازرگانی لە پەروێزخان دەستی پێکردەوە

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بەھۆی دروستبوونی شەڕ لە دیوی ئێرانی مەرزی پەروێزخانەوە، جوڵەی بازرگانی لە مەرزەکە راوەستابوو، کەمێک پێش ئێستا ھاتوچۆ دەستیپێکردەوە.

عەباس عەلی بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان  بە 964ـی وت، شەڕێک لە دیوی ئێرانەوە روویدابوو لەبەر سەلامەتی شۆفێرەکان بۆ چەند کاتژمێرێک جموجۆڵی بازرگانیان راگرتبوو ئێستا ئاسایی بووەتەوە.

شۆفێرێکی بارھەڵگر لە مەرزی پەروێزخان بە 964ى وت، لە بەیانییەوە چاوەڕێبووین مەرزەکە بکرێتەوە و بڕۆینە ئێران، کەمێک پێش ئێستا ھاتووچۆی بازرگانی لە مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان دەستیپێکردۆتەوە و بارھەڵگرەکان ڕۆشتونەتە دیوی ئێران بۆ ھێنانی بار”.

وەستانی جوڵەی بازرگانی لە مەرزەکە، بەھۆی شەڕە چەقۆی چەند گاز فرۆشێک بووە لە دیوی ئێرانی مەرزی پەروێزخان، ماوەی چەند کاتژمێرێک ھاتوچۆی بازرگانی لە مەرزەکە پەکخستبوو.

پێداچونەوە: توانا نەقی

ھاتوچۆی بازرگانی لە مەرزی پەروێزخان وەستاوە

ھاتوچۆی بازرگانی لە مەرزی پەروێزخان وەستاوە