فرۆکەیەکى هێڵى ئاسمانى بەحرەین
تا کاتێکى نادیار
بەحرەین گەشتە ئاسمانییەکانى بۆ عێراق و ئێران راگرت
964+
وریا فەتاح
ئەمڕۆ سێشەممە، بەشێوەیەکى خێرا و بەپەلە، وەزارەتى ناوخۆى بەحرەین بڕیاریدا بە قەدەغەکردنى دەستبەجێى گەشتە ئاسمانییەکانى وڵاتەکەى بۆ عێراق و ئێران.
وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین هۆکاری ئەم بڕیارەی گەڕاندووەتەوە بۆ بەردەوامیی گرژییە ئەمنییەکانی ئێستا و لێکەوتەکانی هێرشەکانی ئێران.
وەزارەتەکە هۆشداری توندی داوەتە هاوڵاتیانی و جەختی لەوە کردووەتەوە کە هەر کەسێک سەرپێچی ئەم بڕیارە بکات، رووبەڕووی رێکاری یاسایی پێویست دەبێتەوە.
بەحرەین کاتى دەستپێکردنەوەى گەشتەکانى بە نادیارى هێشتووەتەوە.
دەرچوونی ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە، پێشتر و لە مانگی ئایاری 2026، وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین دەستگیرکردنی 41 کەسی وەک “شانەی سەرەکی” پەیوەندیدار بە سوپای پاسدارانی ئێران راگەیاندبوو.