هەواڵەکان
باس باسی بارهەڵگرەکانە و چەندین رێگایان داخستووە
964+
ژووری هەواڵ
ئەمڕۆ رۆژێکی باش نەبوو بۆ بارهەڵگرەکان باس باسی ئەوانە لە چەند ناوچەیەکی جیاواز لە شەقڵاوە و کۆیە و مەرزی کێلێ بارهەڵگرەکان گردبوونەوە و داواکاری جیاوازیان هەیە.
دەمێکە وەزارەتی تەندروستی بڕیارێکی هەیە قەدەغەی کردووە دەزگا راگەیاندنەکان بچنە ناو نەخۆشخانەکانەوە، کەچی دوێنێ کارمەندێکی بەشی نەشتەرگەری نەخۆشخانەی میهرەبانی لە هەولێر، لەبەردەم ژووری نەشتەرگەری لایڤی تیکتۆکی کردووەتەوە.
مەلا ئادەم کیتا یەکەم فەقێی ئەفریقییە کە لە هەولێر ئیجازەی مەلایەتی وەرگرتووە، مەلا ئادەم جلێکی مەلایەنەی کەشخەی لەبەرکردووەو مێزەری لەسەرەو دانە دانە دەستی ئەو مامۆستایانە ماچ دەکات کە ئیجازەکەیان پێداوە.