لە سلێمانى و ئیدارەى راپەڕین

دوو چەکدارى داعش دەستگیرکران

وریا فەتاح

دەزگاى ئاسایشى هەرێم، دەستگیرکردنى دوو چەکدارى تیرۆریستى داعشى لە سلێمانى و ئیدارەى راپەڕین راگەیاند.

بەپێى رگەیەندراوێکى دەزگاکە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، بەهەماهەنگی دەزگای دژەتیرۆری عێراق لەسنووری سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین توانیویانە لە 14.6.2026 و لە دوو چالاکى جیاوازدا، دووچەکداری تیرۆریستی داعش دەستگیربکەن.

ئاشکراشى کردووە، لەدوای ئەنجامدانی چالاکییەکان، ژن و منداڵی یەکێک لەتیرۆریستەکان رزگارکرا کە لەڕابردوودا لەلایەن ئەو چەکدارە تیرۆریستەوە دەستبەسەرکرابوون.

لەئێستادا تیرۆریستان بە ماددەی 2 لەیاسای تیرۆر دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکانیان بەردەوامە.