دهۆک
لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەست دا و 10 کەسی دیکە بریندار بوون
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە شەقامی بارزان لە گەڕەکی شندۆخا لە دهۆک رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل روویدا و کەسێک گیانی لەدەست دا و 10 کەسیش بریندار بوون.
رووداوەکە لە نێوان پیکاپ و مینی پاسێکی پڕ لە سەرنشیندا روویدا و لە ئەنجامدا سەرنشینێکی مینی پاسەکە گیانی لەدەستداوە و 10 کەسی دیکەش بریندار بوون.
نەقیب شڤان ئیحسان، ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دهۆک بە 964ـی وت، کاتژمێر 6:10 خولەکی ئەم بەیانییە ئاگادارکراینەوە لە روودانی ئەو رووداوە و لە ئەنجامدا کچێک گیانی لەدەستداوە.
وتیشی، رووداوەکە بەهۆی پابەندنەبوون بووە بە رێنماییەکانی هاتوچۆ و بەخێراییەکی زۆر شۆفێرییان کردووە.
964 دەزانێت، سەرنشینەکانی ناو مینی پاسەکە کرێکاری کارگەیەکی ماست و شیرن لە دهۆک و خەڵکی رۆژئاوای کوردستان بوون.
پێداچوونەوە: توانا نەقی