بڕی چەند ئاوی تیادایە؟

دوای هەشت ساڵ بەنداوی دەربەندیخان سەرڕێژی کرد

964+

توانا نەقی

دوای هەشت ساڵ بەنداوی دەربەندیخان سەرڕێژی کردو سێ ملیار مەتر سێجا ئاوی تێپەڕاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە بەنداوی دەربەندیخان بڵاویکردەوە، بەنداوەکە سێ ملیار مەتر سێجا ئاوی کۆکراوەی تێپەڕاندوە و ئاستی ئاو لەبەنداوەکەدا ژمارەکانی پاش 485 مەتری لەسەرئاستی رووی دەریاوە تۆمارکردو سەڕێژی کرد.

سامان ئیسماعیل بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بە 964ـی وت، لە 2016مەوە سەرڕێژی نەکرووە لە 2019 بەنداوەکە پڕ بوو بەڵام کۆتاجار کە سەرڕێکی کردبێت ئەمڕۆ 8.5.2024ـە.

وتیشی، جارێ پلانیان نییە ئاوەکە بەربدەنەوە بۆیە دەبێت بە پلان دەست بکەن بە بەردانەوەی ئاوەکە و ئێستا وا خەریکە هەر سەرڕێژ دەکات.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەوەی ئەم سەرڕێژبوونەی ئەمجارە لە رابردوو جیادەکاتەوە خۆ راگری و تەسلیم نەبونێتی بەداڕوخان لەبەرامبەر بومەلەرزەی ساڵی 2017 کەزیانێکی گەورەی بەلەشی بەنداوەکە گەیاند.

لە بەنداوی دەربەندیخان 250 تۆن پلاستیک و تەپەدۆر کۆکرای...

لە بەنداوی دەربەندیخان 250 تۆن پلاستیک و تەپەدۆر کۆکرایەوە