لە سلێمانی

لە مانگێکدا 15 کەس لەسەر تێکدانی ژینگە و زیادەڕەوی دەستگیر کراون

964+

ژووری هەواڵ

مانگی رابردوو لە سنوری پارێزگای سلێمانی، 15 کەس لەسەر تێکدانی ژینگە و زیادەڕەوی دەستگیر کراون.

ئەمڕۆ سێشەممە 7.5.2024، هێمن کەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، مانگی رابردوو 15 کەس لەسەر خەڵوزکردن، زیادەڕەوی، داربڕین و بیرلێدان دەستگیر کراون.

زۆرترینی ئەو هاوڵاتیانەی کە دەستگیر کراون بەهۆی زیادەڕەوی بووە کە ژمارەیان 10 کەسەر، لەکاتێکدا سێ هاوڵاتی لەسەر بیرلێدان و هاوڵاتیەک لەسەر خەڵوزکردن و هاوڵاتییەکی دیکەش لەسە دار بڕین دەستگیر کراون.

بەگوێرەی ئاماری پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئەم کەلوپەلانەش دەستیان بەسەردا گیراوە:

ئامێرى بیرلێدان: یەک دانە
بۆرى ناوبیر: 35 دانە
مۆبایل: پێنج دانە
ئۆتۆمبێل: یەک دانە
یەک گەڵابە و یەک حەفارە
یەک غەتاس
37 فەردە خەڵوز
بڕینى دارى سروشتى: شەش پارچە دار، یەک دووتەنى و یەک عەرەبانە

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئەمساڵ 501 هاوڵاتی دەست...

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئەمساڵ 501 هاوڵاتی دەستگیر کردووە