لەمەودوا تەنیا یەک مزگەوت لە دهۆک بانگ دەدات
+964
هیڤی دێوالی – دهۆک
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقافی دهۆک دەڵێت، بەمزووانە بە رێگای سیستمێکی تایبەت بانگ دەگوازرێتەوە، بۆ هەموو مزگەوتەکان و لەمەودوا تەنیا یەک مزگەوت لە دهۆک بانگ دەدات،
لە ناو سەنتەری دهۆک 92 مزگەوت و له سنوورى پارێزگاكهش 174 مزگهوت ههن، كه نوێژی هەینیان لێ ئەنجامدەدرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 2024.5.7، عەبدولڕهزاق سەعید، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی دهۆک بە 964ی وت، لە چەند هەفتەی داهاتوودا بە رێگەی سیستمێکی تایبەتی ئەلیکترۆنی، تەنیا لە یەک مزگەوت بانگ دەدرێت و دەگوازرێتەوە بۆ هەموو مزگەوتەکانی دهۆک. ئەوەش بە بڕیاری وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێمی کوردستان دراوە.
وتیشی “بۆ بەرچاوڕوونی هاوڵاتیان، ستافێکی تایبەت ئامادەکراوە، کە تەنیا لە یەک مزگەوت و بە فەرمی پێنج کەس بۆیان هەیە بانگ بدەن.
ئاماژهى بهوهش كرد، سەرەتا لە سهنتهری دهۆک دەستپێدەکات، کە نزیکەی 90 مزگەوتە، دواتر وردە وردە لە مزگەوتەکانی دەرەوەى پارێزگاكه سیستمەكه جێبهجێ دهكرێت.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن