شۆفێرى بارهەڵگرەکان چاریان نەماوە

هاوڵاتیانى کۆیە رێگایان بەسەر بارهەڵگرەکاندا داخست

964+

گۆڤەند فەتاح – کۆیە

لەبەردەم بازگەى تۆپزاوا، بەشێک لە هاوڵاتیانى کۆیە گردبوونەوە و رێگای هاتووچۆى شارەکەیان بەڕووى بارهەڵگرەکاندا داخست.

دوێنێ رووداوێکى هاتووچۆ لە رێگاى کۆیە بۆ هەولێر، لە نێوان بارهەڵگرێک و دوو ئۆتۆمبێلدا روویدا و بەهۆیەوە 4 هاوڵاتى گیانیان لەدەستدا کە سێ کەسیان خەڵکى کۆیە بوون.

بە وتەى هاوڵاتیانى کۆیە کە بۆ 964 قسەیان کردووە، رێگاى کۆیە بووە بە رێگاى مەرگ، بارهەڵگرەکان کێشەیەکى گەورەیان بۆ هاتووچۆى هاوڵاتیان دروست کردووە، جگە لە زیانە گیانییەکان مەترسى لەسەر بەرهەمى گەنم هەیە و ترسیان هەیە بارهەڵگرەکان ببنە هۆى کەوتنەوەى ئاگر و سوتانى دەغڵودانەکانیان.

لاى خۆیەوە، هەڤاڵ محەمەد کە شۆفێرێکى بارهەڵگرە، قسەى بۆ 964 کردووە وتى،”ئێمە کاسبین، کێشەمان لەگەڵ کەس نییە تەنیا دەمانەوێت رێگەیەک هەبێت بەبێ کێشەى پێیدا بڕۆین”.

وەک ئەو شۆفێرە باسى دەکات، نزیکەى 24 کاتژمێرە لە رێگەى کۆیە وەستاون و نازانن رێگاکە بەڕوویاندا دەکرێتەوە یان نا.

داڕشتنەوە: وریا فەتاح

لە رووداوێکى هاتوچۆدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا

لە رووداوێکى هاتوچۆدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا