هەولێر

لە رووداوێکى هاتوچۆدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا

964+

وریا فەتاح

لە رووداوێکى هاتوچۆدا کە لەسەر رێگاى کۆیە بۆ هەولێر روویداوە، چوار کەس گیانیان لەدەستداوە.

هێمن محەمەد ئەمین، وتەبێژى هاتووچۆى هەولێر بە 964ـى وت، لە رێگاى هەورازە نەفتە، رووداوێکى هاتووچۆ لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل روویداوە و بەهۆیەوە سێ کەس لە شوێنى رووداوەکە گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسیش بریندارن.

وتیشى، بەپێى زانیارییە سەرەتاییەکان، کەسێکى تریش لە بریندارەکان گیانى لەدەستداوە.

بە وتەى وتەبێژى هاتوچۆى هەولێر، رووداوەکە ئەوە بووە کە بارهەڵگرێکى جۆرى ئەجیکۆ خۆى کێشاوە بە نیسان پیک ئەپێک و دواتر خۆى کێشاوە بە فۆرد ستەیشنێکدا، لە نیسان پیکئەپەکەدا سێ کەس هەبوون و سەرجەمیان گیانیان لەدەستداوە و لە فۆردەکەشدا دوو کەس هەبوون و بریندار بوون و دواتر یەکێک گیانى لەدەستداوە.

لاى خۆیەوە، سەنگەر سەڵاح وتەبێژى هاتووچۆى کۆیە بە 964ـى وت،”رووداوەکە لە سنورى هەولێر روویداوە، بەڵام ئەوەى دەیزانین چوار کەس گیانیان لەدەستداوە”.

رووداوی هاتوچۆ ژیانی لە دوو گەنج سەندەوە

رووداوی هاتوچۆ ژیانی لە دوو گەنج سەندەوە