حاسڵاتی رۆژ
بابل بۆردومان کرا و سودانییش داوای داهاتی هەرێمی کوردستان دەکات
964+
ژووری هەواڵ
شانەى راگەیاندنى ئەمنیى عێراق پشتڕاستى دەکاتەوە، لە تەقینەوەکەى بەرەبەیانى ئەمڕۆى بنکەى سەربازى کالسوو لە باکورى پارێزگاى بابل، کەسێک کوژراوە و هەشت کەسیش بریندار بوون، ئاشکراشى دەکات لەو کاتەدا هیچ فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوان و فڕۆکەیەکى جەنگى لە ئاسمانى عێراقدا نەفڕیوە.
فڕۆکە جەنگییه‌كانی عێراقی بەهاوکاری هاوپەیمانان و دژە تیرۆری عێراقی، درەنگانی شەوی رابردوو مەفرەزەیەکی چەکدارانی داعشیان لە گوندێکی ناحیەی زابی سەر بە قەزای حەویجە کردە ئامانج، بە پێ زانیارییەکان چوار چەکدار کوژراون.
محەمەد شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه به‌غدا، له واشنتن رایگەیاند، ئەگەر هەرێمی كوردستان داهاتە نەوتی و نانەوتییەکانی رادەست بکات، بودجەی %12.67ی ساڵانەی پێ دەدەرێت.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی توركیا ئاشكرای كرد، له سه‌ردانی بۆ عێراق له رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوودا، سه‌ردانی هه‌ولێریش ده‌كات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسه باڵاكانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه.
ئاژانسی بلۆمبێرگ ئاشكرای كرد، ئیسرائیل داوای چه‌ك و هاوكاریی زیاتری له ئه‌مریكا كردووه، ئه‌مه‌ش جۆو بایدنی سه‌رۆكی ئه‌مریكا زیاتر ده‌خاته هه‌ڵوێستێكی زه‌حمه‌ته‌وه.
حكومه‌تی چین رایگه‌یاند، هێزێكی نوێی سایبه‌ری دروست ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی شه‌ڕی ئه‌لیكترۆنی بكات و تێیدا سه‌ركه‌وتوو بێت.