100 ئاگرکوژێنەوەیان داناوە
بازاڕی دۆلارەکەی هەولێر بۆ رێگری لە ئاگر کەوتوونەتە خۆیان
964+
شۆرش عەبدوڵا – هەولێر
لە دوای ئاگرەکەی بازاڕی قەیسەری هەولێر، ئێستا بازاری دۆلاری هەولێریش کەوتوونەتە خۆیان بۆ ئەوەی لە ئەگەری هەر حاڵەتێکی ئاگر کەوتنەوەدا ساز و ئامادەبن بۆ رووبەڕووبوونەوەی.
کەیفی خۆشناو، وتەبێژی بازاڕی دۆلاری هەولێر بە 964ـی وت، ئەمڕۆ 100 دانە لە ئامێری ئاگرکوژێنەوە لە بازاڕەکە دانرا، بۆ ئەوەی وەک بازاڕی لەنگە و قەیسەری لێ نەیەت.
وتیشی، بە نیازن تەنانەت جەمەلۆنی سەر بازاڕەکەش بە تەواوی بگۆڕن و بیکەن بە شێوازێک، کە بەرگەی ئاگر بگرێت.
داڕشتنەوە: توانا نەقی