372 دوکان سووتاون
دوکاندارێکی قەیسەری: 50 دەفتەر دۆلار زیانمان کردووە
964+
شۆڕش عەبدوڵا – هەولێر
هێشتا ئاماری زیانەکانی دوکاندارانی بازاڕی قەیسەری هەولێر بە شێوەیەکی فەرمی بڵاونەبووتەوە، بەڵام بەشێک لە دوکانداران خۆیان دەزانن چەنێک زیانیان کردووە.
دوکاندارێک بۆ 964 دەڵێت، ئەوان دوکانی بۆن و کەمالیاتیان هەبووە و بە سووتانی حەوت دوکان و کۆگایان نزیکەی 50 دەفتەر دۆلار زیانیان کردووە.
دوکاندارێکی دیکە دەڵێت، لە ماڵەوە بووە ئاگاداریان کردووەتەوە تاگەشتووە دوکانەکەی بەتەواوی سووتاوە و هیچی بۆ درەنەچووە، زیانەکانیشی لە حەوت دەفتەر دۆلار زیاترە.
داڕشتنەوە: توانا نەقی