چه‌ندین مین و ته‌قه‌مه‌نیان له‌ناو بردووه‌

ئه‌مڕۆ ده‌زگاى مینى هه‌رێم رووى چالاكییه‌كانى له‌ پێنجوێن بوو

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

دەزگای گشتیی کاروباری مین، ئه‌مڕۆ رووى له‌ سنوورى قه‌زاى پێنجوێن بوو، له‌ چوار چالاكی جۆراوجۆردا چه‌ندین مین و ته‌قه‌مه‌نییان ته‌قاندووه‌ و هه‌ندێكیشیان چاره‌سه‌ر كردن.

ده‌زگاكه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئەمڕۆ دووشەمە 6.5.2024 سەرەڕای سەختی و دژواریی کەشوهەوا و لێزمە بارانی بەردەوام، تیمی تەقاندنەوە (EOD)ی بەڕێوەبەرایەتیی چالاکییەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی سلێمانی، بەدرێژای رۆژ لە پێنجوێن له‌ ئەرکدا بوون.

لە لایەن پاسەوانی سنوورەوە، پەیوەندیان پێوه‌كرا لە بارەی هەبوونی مینێک لە جۆری (No.4) ی ئیسرائیلی کە لە کاتی کارکردندا لەسەر رێگاکەیان دەرکەوتبوو.

ئاسایشی پێنجوێن، پەیوەندی پێوه‌كردوون، لەبارەی هەبوونی یەک گولـلە هاوەنی 120 ملم، دوو گولـلە هاوەنی 82 ملم،  27 گولـلە هاوەنی 60 ملم، یەک گولـلەی RBG، دوو مینی ڤاڵمارا و یەک مینی  VS50.

هاوڵاتییەکیش په‌یوه‌ندی پێوه‌كردوون، كه‌ چەند مین و پاشماوەیەکی جەنگیی بینیوه‌، كه‌ بریتی بوون لە حەوت گولـلە هاوەنی 100 ملم، 10 گولـلە هاوەنی 82 ملم و یەک گولـلە هاوەنی 60 ملم.

تیمی تەقاندنەوە (EOD)سەردانی تیمی مینلابەری دەستی(DS15) ی پێنجوێنیان کرد کە لە شەڕگەی گۆمەماراویی بەشی ئەلفا و براڤۆ، له‌وێ یەک گولـلە هاوەنی 100 ملم، چوار گولـلە هاوەنی 82 ملم، پێنج گولـلە هاوەنی 60 ملم، پێنج فیوزی PD و دوو نارنجۆکی دەستی یان چاره‌سه‌ر كردووه‌.

ده‌زگاى مینى هه‌رێم ده‌ڵێت، به‌شێكی ئه‌و مین و ته‌قه‌مه‌نى و پاشماوه‌ جه‌نگییانه‌ له‌شوێنى تایبه‌ت ته‌قێندرانه‌وه‌ و له‌ناوبراون، به‌شكه‌ی دیكه‌شیان له‌شوێنێك سه‌لامه‌ت پاراستووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌داهاتوو چاره‌سه‌ریان بكه‌ن.

ئه‌مریكا نیو ملیۆن دۆلار بۆ ده‌زگاى مینى هه‌رێم دابی...

ئه‌مریكا نیو ملیۆن دۆلار بۆ ده‌زگاى مینى هه‌رێم دابین دەکات