لەناو شار

بۆڕییەكانی گواستنەوەی ئاوی دوكان بۆ سلێمانی دەگۆڕدرێن

+964
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

ماوەی نۆ رۆژ دەبێت بۆریی گواستنەوەی ئاوی خواردنەوەی دوكان بۆ سلێمانی، لە ئاستی گەڕەكی كانی كوردەی خواروو شكاوە، لێپرسراوی بەشی چاككردنی ئاوی سلێمانی دەڵێت، دەرخستەمان بۆ كردووە و بۆرییەكان دەگۆڕین .
ئەمڕۆ 6.5.2024 تیمەكانی بەشی چاككردنی ئاوی سلێمانی هەستان بە هەڵكەندن و دۆزینەوەی شوێنەكە، بە شێوەیەكی كاتی بۆرییەكە لەحیم دەكرێتەوە .

ئامانج محەمەد، لێپرسراوی بەشی چاككردنی ئاوی سلێمانی بە 964ی وت، “بۆرییەكان كۆنن و رزیون، هی سەردەمی هەشتاكانی سەدەی رابردووە، مەوداكەشی دوورودرێژە و تێچوەكەشی زۆرە، دەرخستەمان بۆ كردووە، بۆ گۆڕینیان و بەرزمان كردووەتەوە بۆ وەزارەتی شارەوانی و چاوەڕێی وەڵامین”.

وتیشی، “لە چەند شوێنێكی شەقامەكە، چەند پارچەیەكی بۆرییەكان گۆڕدراون و كۆنەكانمان لێكردووەتەوە، كارەكان جددین و ئەو مەودایەشی كە ماوە، بەم زووانە دەیگۆڕین و چارەسەرێكی بنەڕەتی بۆ دەكەین”.

“ئێستا بە شێوەیەكی كاتی بۆرییەكە لەحیم دەكەینەوە، تا دەرخستەكە رەزامەندی بۆ دەگەڕێتەوە و دەیانگۆڕین، گۆڕینی بۆرییەكانیش ئەو شوێنە و تەواوی گەڕەكەكانی ناوشار دەگرێتەوە، كە بۆری ئاوی دوكان بۆ سلێمانی پێدا تێپەڕیوە”، ئامانج محەمەد وای بە 964 وت .

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

بۆرییە شکاوەکەی هێڵی ئاوی دوکان - سلێمانی چاک کرایەوە

بۆرییە شکاوەکەی هێڵی ئاوی دوکان - سلێمانی چاک کرایەوە