له‌سبه‌ينێوه ئارده باشه‌كه‌یان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌كرێت
رێگه نه‌درا ئاردێكی نه‌شیاو ده‌رخواردى هاوڵاتیانى پێنجوێن بدرێت
964+
کامیار کەمال – پێنجوێن
له پێنجوێن لیژنه‌كانى چاودێرى رێگه‌یان نه‌دا ئاردێكی نه‌شیاو به‌سه‌ر هاوڵاتیانى قه‌زاكه‌یان دابه‌ش بكرێت، ئارده‌كه‌یان گه‌ڕانده‌وه بۆ شوێنی خۆی و ئاردێكی باشتریان بۆ هاوڵاتیان هێنایه‌وه.
ئارده نه‌شیاوه‌كه، بەشە ئاردی مانگی دوو بوو، ده‌بوایه له مانگی پێشوو دابەشبکرێت بەڵام بەهۆی ئه‌وه‌ى کەپەکێكی زۆرى تێدابوو رێژەی شێی ئاردەکە زۆر بوو، رێگه‌یان نه‌دا دابه‌ش بكرێت.
رێژەی کەپەک له ئاردەکە لە %12 بووه لەکاتێکدا بە گوێرەی ستاندارد دەبێت %6 زیاتر نەبێت، رێژەی شێش لە ئاردەکەدا %0.12 بوو لەکاتێکدا دەبێت رێژەی شێی ئارد%0 بێت.
سەروەر کەریم سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قەزای پێنجوێن بە 964ی راگەیاند، ئارده نه‌شیاوه‌كه‌یان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه و ئاردێكی باشتریان له‌جێگه‌ى هێناوه‌ته‌وه، لە سبه‌ینێوه هاوڵاتیان ده‌توانن له‌لای بریكاره‌كانیان وه‌ریبگرن.
وتیشی “بڕیارە هەفتەی داهاتوو بەشە ئاردی مانگی سێش بگاتە بریکارەکان و بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشبکرێت”.
باسی لەوەشکرد، بەڵێنیان لە وەزارەتی بازرگانی هه‌رێم وەرگرتووە، كه ئەو بەشە ئارد و خۆراكانەی بۆهاوڵاتیانى دەنێرن کوالێتی باش بێت، چونكه ده‌ڵێت “ئه‌گه‌ر باش نه‌بن ده‌یانگه‌ڕێنینه‌وه”.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ى كه سەروەر کەریم به 964ـى داوه، تەواوی ئەو بەشە ئاردەی کە مانگی پێشوو هاتبووه پێنجوێن، بریتی بووه له شەش هەزار و 901 فەردە ئارد و ئه‌و هاوڵاتیانه‌ش كه لێی سوودمه‌ند ده‌بن بریتییه له 33 هەزار كه‌سى قەزای پێنجوێنە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن