قایمقامی هەولێر بۆ 964:

ژمارەی دوکانە سووتاوەکان 227 دوکان بوون نەک 372

964+

توانا نەقی

بەیانی ئەمڕۆ قایمقامی هەولێر لەسەر سووتانی دوکانەکانی قەیسەری ئەوەی راگەیاند کە بە پێی ئامارە سەرەتاییەکان 372 دوکان سووتاون، بەڵام ئێستا دەڵیت، دەرکەوتووە 227 دوکان سووتاون.

نەبەز عەبدولحەمید بۆ 964 ئامارەکەی راستکردەوە و وتی، بەیانی زوو ئامارەکان سەرەتایی بوون، بەڵام ئێستا بۆیان دەرکەوتووە دوای بەدواداچوونەکانیان 227 دوکان سووتاون لەگەڵ 7 کۆگا.

وتیشی، کاری لیژنەکان بۆ ئاشکراکردنی زەرەروزیانەکان هێشتا تەواو نەبووە و تاوەکو ئێستاش نەیانزانیوە کە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە چی بووە.

وەزارەتى کارەباى هەرێم، لیژنەیەکى لێکۆڵینەوەى لەسەر رووداوى ئاگرکەوتنەوەى بازاڕى قەیسەرى هەولێر پێکهێناوە و گەیشتوون بەوەى کە هیچ بەڵگەیەک نییە بیسەلمێنێت هۆکارى ئاگرەکە کارەبا بووبێت.

دوێنێ شەوی یەکشەممە ئاگر لە بازاڕی قەیسەری هەلێر کەوتەوە و توانرا لە ماوەی چوار کاتژمێردا لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی هەولێرەوە کۆنترۆڵ بکرێت و 14 کەسیش بەو هۆیەوە بریندار بوون.

هیچ بەڵگەیەک بەردەست نیە کە هۆکارى ئاگرەکەى بازاڕى قەی...

هیچ بەڵگەیەک بەردەست نیە کە هۆکارى ئاگرەکەى بازاڕى قەیسەرى کارەبا بێت