لە شەقامی گشتی بارزان

ئەو شۆفێرانە سزادەدرێن کە لەکاتی لافاودا شۆستەکانیان بەکارهێناوە

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و لافاو  لە شەقامی گشتی بارزان، قەرەباڵغی لەسەر شەقامەکە دروست دەبێت و ژمارەیەک ئۆتۆمبێل دەچنە بەسەر شۆستەی شەقامەکەدا دەڕۆن، شاڕەوانی دهۆکیش دەڵێت ئەو ئۆتۆمبێلانە سزا دەدەین.

سەرۆکایەتی شارەوانی دهۆک لە لاپەڕەی فەرمی خۆی، چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردووەتەوە لەسەر ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە رێکەوتی 2.5.2024 سەرپێچیان لەسەر بەشێک لە شوستەی شەقامی بارزان ئەنجامداوە و رایگەیاندووە کە رووبەرووی یاسا دەکرێنەوە.

ئەمڕۆ دوشەممە 6.5.2024، ئیسماعیل مستەفا، وتەبێژی سەرۆکایەتی شارەوانی دهۆک بە 964ـی وت، دوو رۆژە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دهۆک لەسەر خەت بووین بۆ دۆزینەوەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی چەند رۆژی رابردوو بەهۆی لافاو و قەرەباڵغی سەرپێچییان کردووە.

وتیشی، “چاوەڕێی لیستی ژمارەی ئۆتۆمبێل دەکەین کە داوامان لە هاتوچۆی دهۆک کردوە خاوەنەکانمان بۆ دیاری بکات و بەشێکیان سەنەوی ئۆتۆمبێلەکەیان دەستبەسەر کراوە و هەموو ئەو شۆفێرانە رووبەرووی یاسا دەکرێنەوە و سزا دەدرێن”.

نزیکەی 10 ئۆتۆمبێل سەرپێچیان کردووە و زیانیان بە بەشێک لە شۆستە و سەوزایی شەقامی گشتی بارزان گەیاندووە، وتەبێژی سەرۆکایەتی شارەوانی دهۆک وای وت.

پێداچوونەوە: هاوبەش

بەشی زۆری دهۆک لە پاشماوەی لافاو پاککراوەتەوە

بەشی زۆری دهۆک لە پاشماوەی لافاو پاککراوەتەوە