هەواڵەکان

جەرگی سێ دایک و باوک لە ئاودان ریکلامەکەشی خێری نەدایەوە

ژووری هەواڵ

ئێستا کە هەواڵەکەتان بۆ باس دەکەم، جەرگی سێ دایک و باوک لە ئاودان و کەس سۆراغیان نازانێ، رووداوەکانی خنکان لە هەرێمی کوردستان کۆتاییان نایەت و لە ئێستادا گەڕان بەدوا سێ تەرم بەردەوامە.

شۆفێری کرێنێک؛ چووەتە هەر شوێنێکی هەولێر، رەقەم مۆبایلی خۆی لەسەر دار و دیواری شوێنەکە نووسیوە وەک ریکلام بۆ ئیشەکەی، شارەوانی دۆزییەوە و بەدڵی خۆی سزای دا.

سەختی و بەردەڵانی جوگرافیای ناوچەکە و بارینی بەفرێکی زۆر لە وەرزی زستاندا، رێگەی ژاڵانە و شاخی تەتە بۆ ماوەی چەند مانگێک بە تەواوی دادەخرێت و تەنیا لە وەرزی بەهاردا دەکرێتەوە، مانەوەی ئەم بەفرە زۆرە لەم کاتەی ساڵدا، دیمەنێکی ناوازەی بەخشیوەتە ناوچەکە کە تێیدا زستان و هاوین لە یەک کاتدا کۆبوونەتەوە.

لە پاڵەوانێتییەکی گەورەی وەک مۆندیال، تەنیا کێبڕکێی ناو یاریگا و بردنەوەی نازناوەکان گرنگ نین، بەڵکو لە پشت پەردەوە دەیان ملیۆن دۆلار لە نێوان هەڵبژاردە، یانەکان و خودی فیفادا ئاڵوگۆڕ دەکرێت، ئەوەتا هەڵبژاردەی عێراق سەرەڕای دەرکرانی لە قۆناغى کۆمەڵەکان، بەڵام بۆ هەر گۆڵێک کە لێى کراوە، بڕی 1 ملیۆن دۆلار وەردەگرێت.