سەرما بەرهەمەکەی کەمکردووە

وەرزی پێگەیشتنی گێلاس لە رۆژهەڵاتی کوردستان

ئەمەل ناجی

سەرەڕای ئەوەی ساڵانی رابردوو لەم کاتانەدا وەرزی گێلاس بەرەو کۆتایی دەچوو، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی شەپۆلەکانی سەرما و بارانبارینی زۆرەوە، وەرزی پێگەیشتنی ئەم بەرهەمە لە رۆژهەڵاتی کوردستان دواکەوتووە و تازە دەستیپێکردووە، ئەمەش کاریگەریی نەرێنی لەسەر بڕی بەرهەمەکە هەبووە.

پەیامنێری 964 لەناو باخەکانی گێلاسەوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، لێرە نرخ و خواست لەسەر گێلاس بەپێی جۆرەکەی فەرق دەکات، ئەمساڵ گێلاسی رۆژھەڵات لای باخدارەکان نرخەکەی لە 250 ھەزار تمەن کە بەرانبەرە بە دوو ھەزار و 500 دیناری عێراقی دەستپێدەکات، ھەر لەگەڵ پێگەیشتنی گێلاسدا ئاڵوباڵوش پێدەگات.

ئاماژە بەوەش دەکات، ئاڵوباڵو هەرچەندە لە دوورەوە شێوەی زۆر لە گێلاس دەچێت، بەڵام رەنگێکی سووری ئاڵ و تامێکی تەواو ترشی هەیە و پێچەوانەی گێلاس کە شێوەی دڵی و سورێکی تێر و تامێکی شیرینی هەیە.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح