بەرهەم زیاد دەکات

کشتوکاڵی سلێمانی: بارانبارین زیانی بە گەنمی جوتیاران نەگەیاندووە

964+

ژووری هەواڵ

بارانبارینی ئەمساڵ لە سنووری پارێزگای سلێمانی هیچ زیانێکی بە گەنمی جوتیاران نەگەیاندووە، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی پارێزگاکە دەڵێت، بڕی بارانبارین باش بووە سوودی زۆر بووە.

ئەمڕۆ دووشەممە 6.5.2024، شاڵاو جەمال، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، بڕشتی گەنم زیادیکردووە و بۆ ئەمساڵ دەگاتە 800 بۆ 850 کیلۆ بۆ هەر دۆنمێک، لەکاتێکدا ساڵانی پێشوو لە دۆنمێکدا بڕشتی گەنم 600 کیلۆ بوو.

پێشبینی دەکرێت، لە زەوییە بەراوەکاندا لە دۆنمێکدا بڕشتی گەنم نزیکەی تۆن و نیوێک بێت.

بە وتەی شاڵاو جەمال، ئەمساڵ لە سنووری سلێمانی نزیکەی ملیۆنێک و 200 هەزار دۆنم زەوی بە گەنم داچێندراون.

120 جوتیارى دەشتى قەراج رەنج بە خەسار بوون

120 جوتیارى دەشتى قەراج رەنج بە خەسار بوون