لە فێستیڤاڵەکەی رواندز

ترێی لێیە یەک کیلۆی بە 15 هەزار دینارە

ئاکام غەفوور – سۆران

لە فێستیڤاڵی ترێی رواندز، جوتیارێکی لێیە یەک کیلۆ ترێ دەدات بە 15 هەزار دینار، پەیامنێرمان تاقی دەکاتەوە و تامێکی خۆشی هەیە، جوتیارەکە پێی دەڵێ، پێشتر بە 25 هەزار بووە یەک کیلۆی.

ئەمڕۆ دووەمین رۆژی فێستیڤاڵی ترێیە لە رواندز و هەرچی بەروبومی خۆماڵی ئەو سنوورەیە لەوێ نمایش دەکرێت، بەشی زۆری بەرهەمەکانیش ترێن.

زوبێر حەسەن یەکێکە لە جوتیارەکان چەندین جۆری ترێی داناوە، خەڵک دێن و لێی دەکڕن، ترێی لایە بە دوو هەزار دینارە کیلۆی و هەشە بە 15 هەزار دینارە، هەم تام و هەم سەختی بەرهەمهێنانی رۆڵ دەبینن بۆ بەهاکەی.

ئەو جۆرە ترێیەکی لایە، بۆ کشمیش دەرەجە یەکە دەڵێ، لە گوندێکی رواندز بەرهەمی هێناوە و تەنیا بۆ کشمیش وشک دەکرێتەوە و سوودی لێ دەبینرێ.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا