چوار جۆرن

پێوەری کارەبای ماڵان کێشەی بۆ کارەبای سلێمانی دروست کردووە

964+

پێشەوا محەمەد

کارەبای سلێمانی چوار پێوەری ئەلیکترۆنی کارەبا لە ماڵان بەکاردەهێنێت، بەڵام شێوازی خوێندنەوەی پێوەرەکان کێشەی بۆ دروستکردوون.

لەناوشاری سلێمانی چوار پێوەری ئەليکترۆنی لە ماڵەکان دەبەسترێن، تا ئێستا زیاتر لە 10 خول بەو کارمەندانە بیندراوە کە کاری خوێندنەوەی پێوەری ماڵان دەکەن.

چالاک عەبدولکەریم، بەڕێوەبەری بەشی JIS لە بەشی کارەبای رۆژئاوای سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، پێوەرەکان هەریەکەیان کۆدێکیان هەیە و دەبێت ئەو کارمەندەی پێوەرەکان دەخوێنێتەوە، زانیاریی ئەوەی هەبێت کام کۆدە هی کام پێوەرانەیە.

وتیشی، “هاوڵاتی وەسڵێک دەهێنێت و دەڵێت پارەی زۆر بۆ هاتووەتەوە، کاتێکیش لیژنە سەیری دەکات دەبینێت بە هەڵە خوێندراوەتەوە و رەتکردنەوەی ئەو پارەیەش، کە لەسەر وەسڵەکەیە کێشەی زۆر بۆ ئێمە دروستدەکات، چونکە پێویستی بە رەزامەندیی هەولێرە”.

هەتا ئێستا کارەبای سلێمانی پێوەرێکی بەو مەرجانە دیاری نەکردووە، کە خۆی دەیەوێت تا بێتە بازاڕەکانەوە و تەنیا ئەوە بەکاربهێندرێت، چالاک عەبدولکەریم دەڵێت، “ئەوە کاری وەزارەتی کارەبایە و دەبێت بڕیارەکە لەوێوە دەربچێت”.

کارەبای سلێمانی رۆنی محاویلەکان دەگۆڕێت

کارەبای سلێمانی رۆنی محاویلەکان دەگۆڕێت