964 پشتڕاستى دەکاتەوە

سەرۆک و دەستەى کارگێڕى یانەى هەولێر دوورخرانەوە؟

964+

وریا فەتاح

سەرۆکى یانەى هەولێر رەتیدەکاتەوە، ئەندامانى دەستەى کارگێڕى یانەى هەولێر و سەرۆکى یانەکە دەستیان لەکارکێشابێتەوە.

بەشێک لە کەناڵەکانى و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویان کردەوە کە سەرۆک و ئەندامانى دەستەى کارگێڕى یانەى هەولێر، لە کارەکانیان دورخرانەوە.

لەسەر ئەو هەواڵە، 964 قسەى لەگەڵ وەلید عەرەب، سەرۆکى یانەى هەولێر کرد و رەتى کردەوە کە دەستیان لە کارکێشابێتەوە یان لە کارەکانیان دورخرابنەوە.

هەموو ئەو هەواڵانەش کە باس لە دەستلەکارکێشانەوە و دورخستنەوەى سەرۆک و دەستەى کارگێڕى یانەى هەولێر دەکرێت، سەرۆکى یانەکە بە ساختە ناویان دەبات.

964 بەوە نەوەستا و قسەى لەگەڵ ئەندامێکى دەستەى کارگێڕى یانەى هەولێر کرد، ئەو وێڕاى ئەوەى پێى خۆش نەبوو ناوى بڵاو بکرێتەوە، بێئاگایى لەو دەنگۆیانە دەربڕى و وتى،”من هیچم نەبیستووە و ئاگام لە هیچ نیە و دەستم لە کارنەکێشاوەتەوە و دوریش نەخراومەتەوە”.

ئەوەش لە کاتێکدایە، یانەى هەولێر بە دۆخێکى خراپدا تێدەپەڕێت و ئەمڕۆش لە یاریگاى خۆى بە گۆڵێک بەرامبەر دوو گۆڵ بە یانەى مینا دۆڕا و لە پلەى 16ـى خولى ئەستێرەکانى عێراقدایە.

دیسان هەولێر دۆڕا

دیسان هەولێر دۆڕا