به‌ چه‌نده‌؟

بانكی ناوه‌ندی دۆلاری زۆری خسته‌ بازاڕه‌وه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

بانکی ناوەندیی عێراق، ئه‌مڕۆ یەکشەممە، فرۆشی دراوی راگەیاند، کە بڕی زیاتر لە 276 ملیۆن دۆلارە لە مامەڵەکانی ئەمڕۆدا بە پێی نرخی فه‌رمی 1310 دینار.

داتاکانی بانکەکە دەریانخستووە، کۆی گشتیی پارەی نەختینەی ناوخۆیی 11,820,000 دۆلار بووە، لە کاتێکدا کۆی گشتی بڕی گواستنەوەکانی دەرەوە کە حەواڵە و قەرز لەخۆدەگرێت، 264,748,264 دۆلار بووە، هه‌روه‌ها کۆی فرۆشتنی 276,568,264 دۆلار بووە.
نرخی دۆلار به‌ فه‌رمی له‌ بانكی ناوه‌ندیی عێراق 132 هه‌زاره‌ بۆ هه‌ر 100 دۆلارێك.
هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ نرخی 100 دۆلاری ئه‌مریكی له‌ بازاڕه‌كانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك و به‌غدا، له‌ نێوان 145.300 تا 145.650 دینار دایه‌.

دۆلار بەرز بووەوە و زێڕ دابەزى

دۆلار بەرز بووەوە و زێڕ دابەزى