کارەبا گرتوویەتی
پێشمەرگەیەک لە موسڵ گیانی لەدەست دا
964+
زەید کۆچەر-دهۆک
پێشمه‌رگه‌یه‌ك كه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ركه‌كه‌ی، كاری دیكه‌ی كردووه، كاره‌با گرتی و گیانی له ده‌ست دا.
سەرچاوەیەک لە پزیشکی دادی دهۆک بە 964ی وت، دوێنێ شه‌و ته‌رمی هاوڵاتییه‌كی تەمەن 40 ساڵان گه‌یه‌ندرایه پزیشکی داد، کە خەڵکی ئاکرێیە و لە موسڵ دەمێک بوو کاری دەکرد، لە کاتی کارکردن‌دا لە باڵەخانەیه‌ک کارەبا گرتوویه‌تی و به‌هۆیه‌وه گیانی له ده‌ست داوه.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی، “تەرمەکە رادەستی خیزانەکەی کرایەوە و دوێنێ شه‌و نێژراوه”.
حیکمه‌ت عەلی، هاوڕێی ئه‌و هاوڵاتییه‌یه، كه گیانی له ده‌ست داوه، ئه‌و بە 964ی وت، “ئەم برادەرەمان پێشمەرگەیە لە فیرقەی 6ی زێرەڤانی و لە دووبەردان دەوامی دەکرد، بەڵام لە کاتی پشوودا کاری کارەبای دەکرد لە موسڵ، هه‌ر كاره‌باش لێیداوه و گیانی لەدەست داوە، شه‌وی رابردوو لە ئاکرێ نێژرا”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، كه ئه‌و هاوڵاتییه خێزانداره و چوار منداڵیشی هه‌یه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا