تیمی 964 لە ئەمریکاوە رووماڵ دەکات

هەڵبژاردەی نەرویج و سینیگال لە مێتڵایڤ رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە

ژووری هەواڵ

توانا نەقی، نێردراوی تۆڕی 964 بۆ ئەمریکا، لە بەردەم یاریگای مێتڵایڤ لە ویلایەتی نیوجێرسییەوە نوێترین پێشهاتەکانی یاریی نێوان هەڵبژاردەی نەرویج و سەنیگال دەگوازێتەوە، کە لە چوارچێوەی قۆناغی دووەمی یارییەکانی مۆندیالدا بەڕێوەدەچێت.

وەک ئەوەی نێردراوی 964 ئاماژەی پێدەکات، لە ئێستادا رێوشوێنی توندی ئەمنی لە دەوروبەری یاریگای مێتڵایڤ گیراوەتەبەر و هاندەرانی هەردوو هەڵبژاردە وردە وردە بەرەو ناو یاریگاکە دەچن.

ئاماژەی بەوەش کرد، کە هەر ئەمڕۆ تیمی 964 بەرەو شاری فیلادلفیا لە ویلایەتی پێنسلڤانیا بەڕێ دەکەون بۆ ئەوەی لەوێوە فووماڵی یاریی نێوان عێراق و فەرەنسا بکەن