رێكخراوه‌كان: رێكارى یاسایی ده‌گرینه به‌ر
له ده‌ربه‌ندیخان ژینگه‌ى شاخى گوڵان و تونى بابا به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى ده‌ربه‌ندیخان خه‌ریكه ژینگه‌ى شاخى گوڵان و شوێنى گه‌شتیاری تونى بابا به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چێت و هۆكاره‌كه‌ش بردنى به‌ردى ئه‌و شوێنانه‌یه بۆ كارگه‌كان و رێكخراوه‌كانیش هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، رێكارى یاسایی ده‌گرنه به‌ر.
بەشێک لە رێکخراوە ژینگەیی و چالاکوانان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی داواکاریان ئاڕاستەی جێگری سەرۆک وەزیران، وەزارەتی کشتوکاڵ، دەستەی ژینگە، دەستەی گەشتوگوزار، داواکاری گشتی، پۆلیسی پاراستنی دارستان، كردووه‌و ده‌ڵێن، فریاى ئه‌م شوێنانه بكه‌ون و له‌له‌ناوچوون رزگاریان بكه‌ن.
رێكخراوه‌كان ده‌ڵێن، بە بەرچاوی هەمووانەوە دەستکراوە بە شێواندن و وێرانکردنی ژینگەی سرووشتی ناوچەکە، داواکارن دەستبەجێ ئەو کارە رابگیرێت و سەرپێچیکاران سزا بدرێن.
مه‌عروف مه‌جید، سه‌رۆكى رێكخراوى ئایینده بۆ پاراستنى ژینگه به 964ـى وت، ماوه‌یه‌كه ده‌ستكراوه به وێرانکردنی شاخی گوڵان کە بە سەدان درەختی بەتەمەنی سرووشتی لەناو براون، هەروەها، هەوڵی وێرانکردنی ناوچەیەکی گەشتیاریش دەدرێ بەناوی تونی بابا.
وتیشی “كارگه‌كان به‌رد له‌و شوێنانه ده‌رده‌كه‌ن و زۆربه‌ى سه‌وزاییه‌كانى له‌ناوبراون”.
به‌قسه‌ى سه‌رۆكى ئه‌م رێكخراوه، ئەم مەترسییە تەنیا لە سنووری قەزای دەربەندیخان نییە، به‌ڵكو لە زۆربەی ناوچەکانی دیكه‌ی هەرێمی کوردستان هەمان کێشەوگرفت و شێواندنی ژینگە هەیە.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، داوایان كردووه دەستبەجێ لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە درووست بکرێ بۆ لێپرسینەوە و بە دواداچونی ئەو کێشەیە، ئەگەرنا بە مافی خۆیانی دەزانن رێگەی یاسایی و چالاکی مەدەنی بگرنە بەر.