لە شەڕى ناوخۆدا یەک مانگ لە ناو پەرلەماندا مانى گرت

نوسەر و رۆماننووس حوسێن عارف کۆچى دوایى کرد

وریا فەتاح

درەنگانێکى شەوى رابردوو، حوسێن عارف، نوسەر و رۆماننوسى دیارى کورد و یەکێک لە دەستەی دامەزرێنەرانی بزوتنەوەی روانگەو نووسەری رۆمانی (شار) و کۆمەڵە چیرۆکی بەناوبانگی، (گەلەگورک)، کۆچى دوایى کرد.

حوسێن عارف ساڵى 1936 لە سلێمانى لە دایکبووە و لە تەمەنى 90 ساڵى کۆچى دوایى کرد.

حوسێن عارف یەکێک بوو لە ئەندامانى پەرلەمانى کوردستان لە خولى یەکەم، لە رووداوەکانى شەڕى ناوخۆش بۆ ماوەى مانگێک لەگەڵ ژمارەیەک پەرلەمانتارى تر، مانیان گرت.